وەزیری تەندروستی ئەمەریکا رایگەیاند، رێژەی
منداڵانی ئۆتیزم لە وڵاتەکەدا زۆر زیادی کردوە و گوماندەکەن ڤاکسینەکان هۆکاربن.
تەندروستی:KNNC
ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەزیری تەندروستی ئەمریکا
رایگەیاند، پرۆژەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی بەرفراوانیان دەستپێکردوە کە سەدان
زانای تەندروستی لە جیهاندا تێیدا بەشدار دەبن و تا مانگی ئەیلول هۆکارەکانی
توشبونی منداڵان بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەن.
راشیگەیاند، ئامارەکانی توشبونی منداڵان بە
ئۆتیزم مەترسیدارن، لە ساڵی رابردو رێژەیەکی بەرز لە ئەمەریکا تۆمارکراوە.
وەزیری تەندروستی ئەمەریکا دەڵێت: "گوماندەکەین
ڤاکسینەکانی (سورێژە، کۆکە و ڕوبێلا) (MMR) هۆکارێک بن بۆتوشبونی منداڵان بە ئۆتیزم.
ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە
نەخۆشیەکان کە دەزگای چاودێری تەندروستی سەرەتاییە لە ئەمریکا، دەریدەخەن کە ڕێژەی
توشبون بە ئۆتیزم لە هەر 150 حاڵەتێک یەک حاڵەت بوە لە ساڵی 1990ـەوە، بەڵام لە
ساڵی 2012ـەوە ژمارەکە بەرزبوەتەو ەبۆ 36 منداڵ لە هەر 150 منداڵێک.
195 جار خوێندراوەتەوە