د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی
خۆراک دەڵێت: گللوتین جۆرێک لە پرۆتین کە لە ناو گەنم و هەندێک دانەوێلەی دیکەدا
هەیە و زیاتر لە 6٪ـی مرۆڤەکان لەکاتی خواردنی خۆراکێک کە ئەو ماددەیەی تێدا بێت،
توشی کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز دەبنەوە و حاڵەتەکە تەواو جیاوازە لە نەخۆشی گەنم.
نیشانەکانی ئەمانەن:
- سکچون یان قه‌بزی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیسایی
بۆن زۆر ناخۆش و گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی
ــ ئاوسانی سک و ئازاری ناوسک
ــ دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه
ــ سه‌رئێشه و بێهێزی به‌رده‌وام
ــ که‌می کێش و لاوازی
ــ که‌می ته‌رکیز له مناڵان ( ADH)
دەشڵێت: ئه‌م نه‌خۆشیه به زۆری له مناڵان دا هه‌یه و که‌متر له سه‌رو هه‌ژده
ساڵدا باوه
بەگشتی، هیچ شیکارێکی تاقیگە نیە کە ئەم حاڵەتە دەست نیشان بکات و دەست نیشان کردنی پشت دەبەستێت
بە مێژووی نەخۆش و نیشانەکانی، بەڵام له کاتی بوونی ئه‌م نیشانانه پاش خواردنی
مادده‌ی گلوتین پێویسته شیکاری خوێن و پیسایی
و حه‌ساسیه‌ت و هه‌ناوبینینی پێویست ئه‌نجام بدرێت تا دڵنیا بیبن کە نه‌خۆشی گه‌نمی
واتە سیلیاکی نیە.
هەروەها، هیچ چارەسەرێک یان دەرمانێک نیە بۆ چارەسەرکردن یان نەهێشتن یان کەمکردنەوەی
نیشانەکانی و تەنها دەبێت کەسەکە دوربکەوێتەوە لە نەخواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ماده‌ی
گلوتینیان تێدایه کە ئەوانیش بریتین لە ئاردی گه‌نم و جۆ و هەندێ دانەوێڵەی تر ، ساوه‌ر، گه‌نمه‌گوتاو، مه‌عکه‌رۆنه، پاستا، ئیندۆمی،
شه‌عریه ، کێک ، ئیشی هه‌ویر.
پێویستە زیاتر
گرنگی بدرێت بە خواردنی برنج و گەنمه‌شامی و
پاقله‌مه‌نیه‌کان و چه‌ره‌سات، زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه و بەکارهێنانی ته‌واوکه‌ره
خۆراکیه‌کان.
430 جار خوێندراوەتەوە