دوای
دوبارەی دەستبەكاربونەوەی وەك سەرۆكی ئەمەریكا، ترەمپ یەكەم پشكنینی گشتی بۆ تەندروستی
خۆی ئەنجامدا و دەڵێت: لەڕوی تەندروستییەوە لەجاران زۆر باشترم.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
هەینی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترۆث سۆشیاڵ) كەخۆی خاوەندارێتی دەكات، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆكی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، یەكەم پشكنینی گشتی بۆ تەندروستی بەخولی دوەمی
سەرۆكایەتییەكەی ئەنجام داوە و لەڕوی تەندروستییەوە لەجاران زۆر باشترم.
ترەمپ
کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا تەمەنی (79) ساڵی تێدەپەڕێنێت، زۆر ئارەزوی
خواردنە خێراكان دەكات و زۆربەی كاتیش باسی تەندروستی جەستەیی و دەرونی بەهێزی خۆی
دەکات.
سەبارەت
بەئەو پشكنییانەی لەلایەن تیمە تەندروستییەكەوە بۆ سەرۆكی ئەمەریكایان ئەنجامداوە،
كۆشكی سەپی وەڵامی میدیاكانی ئەو وڵاتەی نەداوەتەوە.
پێشتر
و لەساڵی (2018) پزیشکێکی کۆشکی سپی كە لە خولی یەکەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ،
پشكنینی بۆ ئەنجامداوە رایگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی سەرۆك زۆر باشبوە، بەڵام
پێویستی بەدابەزاندنی کێش و دەستپێکردنی وەرزشی
رۆژانە هەیە.
لەمانگی
تەمموزی ساڵی (2024) لە میتینگێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ترەمپ
لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بو، بەڵام گولـلەكە بەر گوێچكەی راستی كەوت و بەسوكی
برینداری كرد.
175 جار خوێندراوەتەوە