توركیا سێ نوسەری كورد لەباكور دەستگیر دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:53 - 06/03/2025
کوردستان
+
-

بەپێیچەوانەی پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان، پۆلیسی توركیا هەڵدەكوتێتە سەر ماڵە كوردەكان و دوێنێش سێ نوسەری كوردی دەستگیركرد و هاوسەرۆكی گشتی دەمپارتی-ش دەڵێت: پێویستە توركیا پابەندی پرۆسەكە بێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

پۆلیسی توركیا، هەر سێ نوسەری كورد مەولود ئایكۆچ لە ئیستەنیوڵ، سامی تان، لە رەحا و  رۆناهی ئۆنان، لە ئامەد لەباكوری كوردستان دەستگیر دەكات.

 

بەپێی زانیارییەكانی (KNN) هۆكاری دەستگیركردنەكەیان ئاشكرا نەكراوە و تا ئێستاش چارەنوسی هەر سێ نوسەرەكە دیار نییە.

 

لای خۆشیەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تولای هاتیموغلاری، هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند: هەڵكوتانە سەر هاوڵاتیانی كورد و دەستگیركردنی هەرسێ نوسەرەكە، پێچەوانەی پرۆسەی ئاشتییە و پێویستە توركیا پابەندی پرۆسەكە بێت.

123 جار خوێندراوەتەوە