دوای بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی،
توركیا (14) هێرشی بۆ سەر هەرێمی كورستان و زیاتر (820) هێرشیشی بۆسەر پەكەكە ئەنجام
داوە.
هەواڵ: (KNNC)
كامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی (CPT)ـی
ئەمەریكی بڵاویكردەوە؛ لە دوای بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)
بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، توركیا (14) هێرشی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی
كورستان ئەنجامداوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێم نۆ جار
بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆك، سێ جار بۆسەر سلێمانی و دو جاریش بۆسەر سنوری پارێزگای
هەولێر بوە.
ئەندامەكەی رێكخراوی (CPT)ـی
ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كۆی ئەو هێرشانەی كە لەلایەن سوپای توركیاوە لە دوای
بڵاوكردنەوەی بانگەوازی ئاشتی كراوەتە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)ـوە زیاتر لە (820)
جار بوە كە چەك و فڕۆكە و پێداویستی دیكەی سەربازی تیادا بەكارهێناوە، كە لەلایەن
پەكەكەشەوە دوجار وەڵام دراونەتەوە و هیچ گیان لە دەستدانێكی لێ نەكەوتوەتەوە.
37 جار خوێندراوەتەوە