بەهۆى تێکەڵبونى
مادەى زیانبەخش بە ئاوى زێى بچوک، سەرجەم پڕۆژەکانى بەرهەمهێنان و دابینکردنى ئاو
لە کۆیە وەستێنران.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی تێكەڵبوونی مادەی زیان بەخش بەئاوی زێیی
بچوك كە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوە بۆ سەنتەری قەزای كۆیە و تەق تەق و ناحیەی ئاشتی
بەشێك لە گوندەكان، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان سەرجەم ئەو پرۆژانەی ئاو
لە زێی بچووک وەردەگرن بە ناچاری وەستێنران.
دەشڵێت: ئاوەکە
شیاوى خواردن و بەکارهێنان نەبوە، بۆیە ناچاربون پڕۆژەکان بوەستێنن.
داواشدەکات، هاوڵاتیان
بە وشیارییەوە ئاو بەکار بهێنن تا ئەو کاتەی زێی بچووک پاک دەبێتەوە.
دیجیتاڵ میدیای
کەی ئێن ئێن زانیویەتی: دوو تانکەر پاشماوەی گازییان کردوەتە
ناو ئاوی زێی بچوک لە گوندی کانیبی، بەهۆیەوە ئاوەکە ژەهراوی بوە و ماسییەکان
مردون، شۆفێری تانکەرەکانیش دەستگیرکراون.
رۆژانە
بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى کۆیە، تەنیا لە سەنتەرى شاردا 38 هەزار مەتر سێجا ئاوى
خواردنەوە لەسەر 18 هەزار و 700 هاوبەشى ئاودا دابەش دەکات.
56 جار خوێندراوەتەوە