كارەبای سلێمانی: نزیكەی شەش هەزار و (500) هاوبەش قەرزاری پارەی كارەبا نییە

KNN : Kurdish News Network
12:58 - 27/03/2025
کوردستان
+
-

كارەبای سلێمانی قەرزی هاوبەشەكانی كارەبای نیشتمانی لەسنوری چەمچەماڵ بڵاوكردەوە كە بەپێی ئامارەكان لە كۆی (53) هەزار و (237) هاوبەش تەنها شەش هەزار و (378) هاوبەش قەرزار نییە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە؛ ژمارەی هاوبەشەكانی كارەبا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ لە (53) هەزار و (273) هاوبەشی ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی پێكهاتون و كە لە ئەو ژمارەیەش (47) هەزار و (302) ماڵانن.


رونیكردوەتەوە، ژمارەی هاوبەشەكانی بارزگانی لە چوار هەزار و (157)، پیشەسازیی (86)، كشتوكاڵی لە (999) و هاوبەشی حكومی لە (693) هاوبەش پێكهاتون.


كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ژماری ئەو هاوبەشانەی كە هیچ بڕە قەرزێكیان لەلا نییە لە شەش هەزار و (378) هاوبەش پێكهاتون، بەڵام زیاتر لە (40) هاوبەش قەرزاری كارەبان كە ژمارەیەكی زۆریان بڕی قەرزەكەیان لەنێوان (100 بۆ 500) هەزار دیناردایە.

 

بەرێوبەرایەتییەكە راشیگەیاندوە: زیاتر لە چوار هەزار و (200) هاوبەش بڕی قەرزەكانیان لەنێوان یەك بۆ (10) ملیۆن دیناردایە، لەگەڵ یەك هاوبەش كەبڕی قەرزەكەی لە سەرو (10) ملیۆن دینارەوەیە.

142 جار خوێندراوەتەوە