دوو ساڵ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 25/03/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەستەی ناوبژیوانی پاریسەوە تێدەپەڕێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە رۆژی 25-ـی3-ـی 2023، لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، دەستەی ناوبژیوانی پاریس بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

 

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) کە پێشتر رایگەیاندبو، عێراق رۆژانە 800 هەزار دۆلار سزا دەدات ئەوەش لەبەر ئەوەى نەیتوانیوەى مەرجى رێککەوتنەکە  بۆ بۆرى نەوتى عێراق- تورکیا، جێبەجێ بکات.

 

 “ئەپیکۆر” لە دواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم رۆژانە 200 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم بەرهەمدەهێن و لەناوخۆدا ساغى دەکاتەوە.

 

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و رایگەیاند، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتوە.

 

هەرچەندە، پێشتر حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندو، کە لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەڵام کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نین، وەک خۆیان دەڵێن: تا گرەنتی پارەدانی داهاتو و رابردویان نەکەن ئامادەی بەرهەمهێنانی نەوت نین.

313 جار خوێندراوەتەوە