بەکارهێنەرانی تیکتۆک جارێکیتر لە ئەمەریکا دژی قەدەغەکردنی خۆپیشاندانیان کرد

KNN : Kurdish News Network
07:06 - 10/01/2025
زانستی
+
-

بەهۆی ململانێ سیاسی و نێودەوڵەتییەکانەوە، بەبیانی سیخوریکردن بۆ چین بڕیار وایە لە 19ی مانگی یەکەوە تۆری کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە ئەمەریکا یان بفرۆشرێت بە کۆمپانیایەکی ئەمەریکی یاخود قەدەغە بکرێت.

هەواڵ:KNNC

پێگەی سی ئێن ئێن ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە؛کەمتر لە 10 رۆژ ماوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمەریکا، جارێکیتر بەکارهێنەرانی تۆڕەکە گردبونەتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەکەن و دەڵێن؛ بێ ئیش دەبین.

 

بە قەدەغەکردنی بێ ئیش دەبین

دوای نزیکبونەوەی وادەی قەدەغەکردنی، بەکارهێنەرانی تۆڕەکە جارێکیتر گردبونەوە و دەڵێن ئەوەی ژیانمان لەسەری بونیاد ناوە خەریکە بە قەدەغەکرنی لەدەستمان دەچێت، تیکتۆک ژیانی ئێمەی گۆڕیوە بۆ باشتر و دژی قەدەغەکردنی تۆڕەکەین.

بەپێی خەمڵاندنی کۆمپانیای تیک تۆک خۆی، لە ئەمەریکدا زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لەو ژمارەیەش  حەوت ملیۆنیان بۆ کاری  بزنسی بچوک بەکاری دەهێنن و بە قەدەغەکردنی یەک ملیار دۆلار داهات لەدەست دەدەن.

تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی بەناوی بایت دانسەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ئەمەریکاش پێیوایە سیخوڕی بۆ بەرپرسانی چین دەکات، کۆمپانیای تیکتۆکیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و باس لەوەدەکات کە بەمکارە مافەکانی 170 ملیۆن بەکارهێنەری ئەمەریکی پێشێل دەکرێت.

 

تیکتۆک دەتوانێت سیخوری بکات

لەوبارەیەوە وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە تۆمارێکی یاساییدا بۆ دادگای باڵا ڕایگەیاندوە، "تیک تۆک زانیارییەکی بەرفراوان لەبارەی دەیان ملیۆن ئەمەریکی کۆدەکاتەوە، کە (کۆماری گەلی چین) دەتوانێت بۆ سیخوڕی یان ڕەشبگیری بەکاریبهێنێت". هەروەها لە تۆمارەکەدا هاتوە؛"لەڕێگەی ئەپەکەوە چین دەتوانێت بە نهێنی دەستکاری پلاتفۆرمەکە بکات بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکیەکانی و زیانگەیاندن بە ئەمەریکا."

یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە لە مانگی نیسانی ساڵی پار بڕیاری لێدرا، کە بەپێی یاساکە تیکتۆک ناچاردەبێت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی 2025، خاوەنێکی نوێ بدۆزێتەوە، ئەگەرنا بەتەواوی لە ئەمریکا قەدەغەدەکرێت.





140 جار خوێندراوەتەوە