بۆ دروستكردنی ژێرخانی دەستكرد لە ئەمەریكا، گروپێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی
تەکنەلۆجیا نزیكەی نیو تریلیۆن دۆلاریان تەخانكردوە.
زانستی: (KNNC)
گروپێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆجیا کە بە ستارگەیت ناسراوە، رایانگەیاند:
نزیكەی نیو تریلیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی ژێرخانی زیرەکی دەستکرد لە ئەمریکادا تەرخان
دەكەن كە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا.
هاوكات، کۆمپانیای ئۆراکل و کۆمپانیای (MGX) کە لەلایەن ئیماراتەوە پشتگیری دەکرێن هاوبەشن لەم پڕۆژەیەدا.
لای خۆشیانەوە هەریەك لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، گەورەترین وەبەرهێنەری (ئۆین
ئای) و کۆمپانیای (Nvidia) وەک "هاوبەشی تەکنەلۆژیا" لە ستارگەیت ڕایانگەیاند: بەشێک
دەبن لە بنیاتنانی ژێرخانی پڕۆژەکە.
میدیا ئەمەریكییەكان بڵاویانكردەوە، لە كۆشكی سپی و بەئامادەبونی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا کۆمپانیاکان
ئەوەیانخستەڕو؛ بەبڕی (100) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا، دەكەن و پلانیشیان
هەیە لە چوار ساڵی داهاتودا بڕەكەی بۆ (500) ملیار دۆلار بەرزبكەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا وتی: پرۆژەی "ستارگەیت" ژێرخانی فیزیکی
و گریمانەیی بۆ بەهێزکردنی نەوەی داهاتوی لە زیرەکی دەستکردی پێشکەوتو بیناددەنێت،
كەدەبێت بە سەنتەرێكی گەورە بۆ زانیارییە زۆرەكان.
68 جار خوێندراوەتەوە