بۆ رەت
كردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی كە كاریگەری لەسەر مێشك دروست دەكات، ژمارەیەك لە
زانایانی زانکۆی ئادەم میکیڤیچی پۆڵەندا توێژینەوەیان لەسەر ژاوەژاوی تۆرباینەكانی
بەرهەمهێنانی كارەبا كردوە و دەركەوتوە هیچ زیانێكی نییە.
زانستی:
(KNNC)
توێژەران
سودیان لە ئامێرێك وەرگرتوە كە شەپۆلەكانی مێشكیان پێوانە كردوە و تۆ
تاقیكردنەوەكەشیان (45) خوێندكاری خۆبەخش بەشدارییان تیادا كردوە، سەرەتا بە
گوێگرتیان لە دەنگ و ژاوەژاوی جیاوازی وەك قەرەباڵغی شەقامەكان و هاتوچۆی
ئۆتۆمبێلەكان لەگەڵ ماوەكانی بێدەنگی.
دواتر خوێندكاران
براونەتە ئەو شوێنەی كە تۆرباینەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای تێدابوە، بەشداربوەكان
نەیانتوانیوە دەنگی تۆرباینەكان بناسنەوە یان لە سروشتی شوێنەكەی جیا بكەنەوە بۆیە
زاناكان بە "ژاوەژاوی سپی" ناوزەندی ژاوەژاوی تۆباینەكانیان ناوزەند
كردوە.
لە راپۆرتی
كۆتایی توێژینەوەكەیاندا، زاناكانی زانکۆی ئادەم میکیڤیچی پۆڵەندا ئاماژەیان بۆ
ئەوەكردوە، ئەو ژاوەژاوی قەرەباڵغی شەقام و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان كاریگەریان لەسەر
مێشكی خۆبەشەكان دروستكردوە، بەڵام ژاوەژاوی تۆرباینەكان هیچ كاریگەری لەسەر
چالاكی چالاكی مێشكی بەشداربوانروست نەكروە و ببەشێوەیەكی تەندروست كارەكانی
ئەنجام داوە.
توێژەران
جەختیان کردەوە، بەرکەوتنی کورتخایەن بەدەنگی تۆرباینەکانی با مەترسی لەسەر تەندروستی
دەرونی دروست ناکات، هەروەها ئەگەر کاریگەری درێژخایەنی هەبێت زۆر كەم دەبێت.
208 جار خوێندراوەتەوە