بریندار هەیە... یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ بەهۆی گرژیەوە تەواو نەکرا

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 22/04/2025
کوردستان
+
-

بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لە یاریی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، جگە لە چەند یاریزانیک، زیاتر لە 30 هاندەریش  برینداربون.

 

وەرزش:KNN 

 

ئەمشەو یانەی نەورۆز لە هەفتەی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یوانداری یانەی زاخۆی کرد و لە خولەکانی کۆتایی یاریی نەورۆز و زاخۆ لە هەفتەی 29ی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی دروستبونی گرژییەوە هاندەران چونە ناو یاریگا و بوە هۆی وەستاندنی یارییەکە، کە تا ئەو ساتە هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون.

 

بەهۆی گرژییەکانیشەوە جگە لە بریندار بونی ژمارەیەک هاندەر و یاریزان،  منداڵێک کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بو، لە دایک و باوکی ون دەبێت، دوای زیاتر لە کاتژمێرێک  بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

 

بەهۆی گرژییەکانەوە ناوبژیوانی یاریەکە ناچاربو پێش تەواوبونی کاتی یاسای فیکەی وەستاندنی یارییەکە لێبدات.

 

لای خۆشیەوە عەلی حاجی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ  لە فەیسبوک رایگەیاندوە”بەشێک لە هاندەرانی زاخۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و هێزەکانی ئەمنی لە یاریگە هاندەرانی زاخۆیان بەجێهێشتوە".


بەگوێرەی زانیارییەکان و ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبونەتەوە لە نێوان هاندەرانی هەردولادا دەبێت بە شەڕە دەبە و شەڕە کورسی،  جگە لە برینداربونی ژمارەیەک هاندەر زیانی ماددیی زۆریش بەر یاریگاکە کەوتوە  و ژمارەیک کورسی شکێندراون.

677 جار خوێندراوەتەوە