وەزارەتی دارایی و ئابوری
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کە لیستی موچەی مانگی (نیسان)یان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی دارایی ئەوە هاتوە، جگە لە لیستی موچە، رۆژی یەکشەممە (20ی نیسان) راپۆرتی
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار (میزان المراجعة) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی (2024)
(الحسابات الختامیة) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و
ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕی (48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینار)ـی
بەشێوەی کاش خستوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەوەش وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی (ئازار).
56 جار خوێندراوەتەوە