ئیسماعیل بەقايی، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆبونەوەی نێوان وڵاتەکەی و
ئەمەریکا کە بڕیار بو ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە
بچێت، لەسەر پێشنیازی عومان بۆ ڕۆژی شەممە 26ـی نیسان دواخرا.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقايی رایگەیاند
لەسەر پێشنیازی وڵاتی عومان و لەسەر خواستی هەردولا کۆبونەوەی هونەری نێوان
ئەمەریکا و ئێران کە بڕیار بو سبەینێ بەڕێوە بچێت، دواخرا بۆ رۆژی شەممە 26ـی
نیسان.
دانوستانەکانی
نێوان ئەمەریکا و ئێران تا ئێستا دوگەڕی تەواو کردوە و بڕیاریش بو سبەینێ چوارشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بە ئامادەبونی
نێوەدگیرەکان لە وڵاتی عومان و لە شاری مەسقەتی پایتەخت بەڕێوە دەچێت.
پێشتر لەبارەی
کۆبونەوەکەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کازم غەری بابادی ، ڕایگەیاند
بو بۆ ئەوان پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە و سازش لەو بابەتە ناکەن لە
دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا.
لای خۆشیەوە رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم چەند رۆژێک پێش ئێستا و بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی
ڕایگەیاندبو؛ کە دانوستانەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران شکست دەهێنێت کاتێک واشنتۆن
داواکارییەکانی خۆی بخاتەڕو.
124 جار خوێندراوەتەوە