زانکۆی هارڤارد سکاڵای لەسەر دۆناڵد ترەمپ تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 22/04/2025
جیهان
+
-

زانکۆی هارڤارد رایگەیاند، بەهۆی بڕینی بودجەی زانکۆکەیان لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە، سکاڵایان لەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکە تۆمارکردوە.

هەواڵ:KNNC

 

ئایڤی لیگ، وتەبێژی زانکۆی هارڤارد رایگەیاند: لە کارادنەوەى هەوڵەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ راگرتنی بودجەی فیدراڵی کە ئامانج لێی بڕینی یارمەتیەکانە بۆ ناوەندێکی ئەکادیمی وەک هارڤارد، سکالایەکیان لەسەر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە دادگای فیدراڵیی ماسەچوسێست تۆمارکردوە.

 

دەشڵێت: ئەو هەنگاوانەی ترەمپ پێچەوانەی دەستور و یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکانە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، هارڤارد بە مەرج و بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا ملکەچ نەبوە بۆیە ئەو سزایە دراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بێرێزیکردن بە خوێندکارە جوەکان لەناو زانکۆی هارڤارد جێگای قبوڵکردن نییە و بەهۆیەوە هەفتەی رابردو، کۆشکی سپی بودجەی دو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریی  زانکۆکەی راگرت.

177 جار خوێندراوەتەوە