پەرلەمانتارێکی عێراق: خشتەى بودجەى ئەمساڵ عێراق ڕوبەڕوى کارەساتێکى دارایى دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 16/04/2025
عێراق
+
-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، هۆشداریی دەدات لەبارەى خشتەى بودجە و رایدەگەیەنێت: ئەگەر گۆڕانگارى تێدا نەکرێت، عێراق ڕوبەڕوى کارەسات دەبێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مستەفا گەرعاوى، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق رایگەیاند: دیاریکردنى 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت لە خشتەى بودجەدا، سەرکێشیەکى مەترسیدارە و عێراق روبەروى کارەساتێکى دارایى دەکاتەوە، لە کاتێکدا نرخى نەوت بەردەوام لە دابەزیندایە و پێشبینى دەکرێت نرخى هەر بەرمیلێک بگاتە 52 دۆلار، ئەمە جگە لە کورتهێنان بە بڕى 19 ترلیۆن دینار.

 

گەرعاوى، لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى کەناڵى فوڕات رایگەیاند: تا ئێستا خشتەى بودجەى ئەمساڵ، ڕەوانەى پەرلەمان نەکراوە و ئەگەر رەوانەش بکرێت، بە هەمان داتاکانى ساڵانى پێشو، ئەوا عێراق دوچارى دۆخێکی ئابوری ناسەقامگیر دەبێتەوە.

 

 وتیشى: حکومەتى عێراق، شکستى هێناوە لە زیادکردنى داهاتى نانەوتى و تا ئێستا هیچ هەنگاوێکى بەو ئاڕاستەیە نەناوە.

74 جار خوێندراوەتەوە