راوێژکاریی سەرۆک
وەزیرانى عێراق جەخت دەکاتەوە کە دۆخى ئاو لە وڵاتەکە "خراپ نییە" و رایگەیاندوە کە
بەردانەوەى ئاو لە تورکیاوە زیادیکردوە و گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ ئەو وڵاتە
لەوبارەیەوە بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
تورهان موفتى،
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندوە کە راستە عێراق کێشەى کەمى ئاوى هەیە،
بەڵام روبەڕوى وشکەساڵى نەبوەتەوە و ئەگەر ستراتیژییەکى بەهێز دابنێن دەتوانن
بگەنە ئەنجامێکى زۆر باش.
ئەوەشى خستوەتەڕو کە
لە داهاتویەکى نزیکدا دەتوانن کۆنترۆڵى بەردانەوەى ئاو بکەن و لەهەمانکاتدا
پارێزگاریی لە ئاوى ژێر زەویش بکەن.
راوێژکارەکەى سەرۆک
وەزیران ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە دواى ئەوەى یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ
تورکیا واژۆ کردوە و کەوتو بوارى جێبەجێکردنەوە، بەردانەوەى ئاو گەیشتوەتە باشترین
دۆخ و جەختیشى کردوەتەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت
تا دۆخى ئاو بەرەو باشتریش ببەن.
35 جار خوێندراوەتەوە