ئاسایشی
نیشتمانی عێراق رایگەیاند: یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕەكانی بازرگانیکردن بە ماددە
هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردوە کە نۆ کەس بون و بڕێکی زۆر ماددەیان پێبوە.
هەواڵ:
(KNNC)
دەزگای
ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بڵاویکردەوە: لە دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سێ مانگی
و دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری مادەهۆشبەرەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا توانیویانە
سەرجەم ئەندامەكانی مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن
كە ژمارەیان نۆ كەس بوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا کۆگایەکی سەرەکی ماددە هۆشبەرەکانیشیان دۆزیوەتەوە و
دەستیان گرتوە بەسەر سێ کیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماری جوانا و (220)
قوتوی پلاستیک کە کۆکاینیان تێدا بوە.
دەزگای
ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكان
توانیویانە دەستبەسەر (458) پارچە ماددەی هۆشبەری دیكەدا بگرن.
127 جار خوێندراوەتەوە