ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا
دەڵێت: کەسایەتییە باڵاکانی نزیک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک نەیارە
سیاسییەکانی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کردوە.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕەکە لە زاری سێ پەرلەمانتاری ئۆکرانیا و
شارەزایەکی سیاسەتی دەرەوەی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکان
لەگەڵ یولیا تیمۆشینکۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکرانیا و ژمارەیەک لە ئەندامانی دیاری
پارتەکەی پترۆ پۆرۆشینکۆ، سەرۆکی پێشوی ئۆکرانیا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆکان لەسەر ئەوە بوو
کە ئایا ئۆکرانیا دەتوانێت بە خێرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدات یان نا.
ئەوە لەکاتێکدایە
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا پەیوەندییەکانی ترەمپ و زیلینسکی چوە نێو خراپترین قۆناغەوە
و لە کۆشکی سپی دەمەقاڵەی توند لەنێوان هەردولایاندا دروست بو، ترەمپ پێیوایە
سەرۆکی ئۆکرانیا نایەوێت ئاشتی بەدی بێت و سەرۆکی ئۆکرانیاش داوای دڵنیایی ئەمنی دەکات
بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.
246 جار خوێندراوەتەوە