بۆ
ئازادكردنی بارمتە ئه‌مەریكییەكان و گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی فراوانتر بۆ ئاگربه‌ست،
كۆشكی سپی دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
حه‌ماس ئه‌نجام ده‌دات.
هەواڵ: (KNNC)
به پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كان تایبەتەكانی، ئاژانسی ئه‌كسیۆس بڵاویكردوه‌ته‌وه،
بۆ ئازادكردنی بارمتە ئه‌مەریكییەكان و گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی فراوانتر بۆ
ئاگربه‌ست، كۆبونه‌وه له‌نێوان ئاده‌م پیله‌ر، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ،
سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری زیندانییه‌كان و نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه
ئه‌نجامدراوه.
باسیلەوە كردوەكە، هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مەریكا به‌ئاڕاسته‌ی
ئازادكردنی بارمتەكان له كه‌رتی غه‌ززه و به‌دیهێنانی ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن
له نێوان بزوتنه‌وه‌ی حەماسی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلدایه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مەریكا
و حه‌ماس نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.
ئاكسیۆس ئاشكرایكردوە، بۆ تاوتوێی كرنی ئاگربه‌ست بڕیار وابو
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كۆببێته‌وه، به‌ڵام دوێنێ ئێوارە كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له ساڵی (1997)ـتەوە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەلایەن واشنتۆنەوە
وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێنراوە و دانوستانی له‌گه‌ڵ ئەو رێكخراوە ئه‌نجام نه‌داوه.
177 جار خوێندراوەتەوە