سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، رایگەیاندوە؛ لە ئێستادا زانیاریمان هەیە کە لانیکەم بە سەدان هاوڵاتی چینی شانبەشانی هێزەکانی ڕوسیا دژ بەئێمە شەڕ دەکەن و روسیا راگرتنی جەنگی ناوێت و دەیەوێت بەرەی جەنگ فراوان بکات.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤیدیۆ دو سەربازی چینی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هیزەکانی ئۆکرانیاوە دەستگیرکراوبن و مۆسکۆی تۆمەتبارکرد بەوەی دەیەوێت پەکین پەلکێشی جەنگەکە بکات، ئەمڕۆ هەینی زینلیسکی رایگەیاندوە؛ زانیاریمان هەیە سەدان هاوڵاتی چینی لە ئۆکرانیا شەڕ بۆ روسیا دەکەن.
ناوبرا جەختی کردوەتەوە، ئەمە پێمان دەڵێت؛ ڕوسیا
بە ڕونی هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕەکە دەدات، تەنانەت بە قۆستنەوەی بەکارهێنانی
هاولاتی وڵاتانی بینایش.
پێشتریش زینلیسکی رایگەیاندبو دەسەڵاتدارانی ڕوسیا
چین پەلکێشی شەڕەکە دەکەن دژ بە وڵاتەکەمان، وتبوشی؛ پەکین دەزانێت
کە دەیان هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەلایەن مۆسکۆوە وەرگیراون بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا.
هەر دوای لێدوانەکەی زینلیسکی، دەسەڵاتداران وڵاتی چین، زانیارییەکانیان بە
ناڕاست لەقەڵەمدا و ئیدانەی لێدوانەکەی
سەرۆکی ئۆکرانیایان کرد و بە نابەرپرسانە وەسفیان کرد.
دوای
چین، مۆسکۆش ئەو لێدوانانەی زینلیسکیان بە ناراست زانی و وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند؛ زینلینسکی
هەڵەیە و مۆسکۆ شتی واناکات.
دەستگیریکردنی سەربازی چینی لەلایەن سەربازەکانی ئۆکرانیاوە لە
کاتێکدایە لە ماوەی رابردودا، بە هەمان شێوە سەربازی کۆریای باکوریش لە بەرەکانی
جەنگدا دەستگیرکرابون و ئۆکرانیا لای خۆیەوە رایگەیاند بو، زیاتر لە 10 هەزار
سەربازی کۆریای باکور شانبەشانی هێزەکانی روسیا دژ بە کێڤ شەڕ دەکەن.
184 جار خوێندراوەتەوە