یەک ملیۆن و 400 هەزار سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 12/04/2025
جیهان
+
-

نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرایکرد، تا ئێستا یەک ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتی سوری، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.

 

هەواڵ:KNNC

 

کۆمسیاری باڵای پەنەبارانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، لە (8)ـی کانونی دوەمی 2024 و لەدوای روخانی رژێمی ئەسەدەوە 400 هەزار هاوڵاتی سوری لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی سوریا، گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.

 

نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداری داوە، رەنگە لەمساڵدا یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس نەتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها نەبونی بودجەی پێویست رەنگە سورییەکان ناچار بکات جارێکی دیکە وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.

 

دەشڵێت: نزیکەی 16.7 ملیۆن کەس لە ناوخۆی سوریا کە دەکاتە (90٪)ـی دانیشتوان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، باسی لەوەشکردوە زیاتر لە 7.4 ملیۆن سوری لە ناوخۆی وڵاتەکەیان ئاوارە.

 

پێشتر نەتەوەیەکگرتوەکان، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی لەماوەی ساڵی 2025 بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵیان دەستپێکردوە، بەڵام تا ئێستا تەنها 71 ملیۆن دۆلار لەو 575 ملیۆن دۆلارە بۆیان تەرخانکرابو خەرج کراوە.

115 جار خوێندراوەتەوە