بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و پاراستنی
بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەکان، سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی نوێی
سوریا سەردانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
بڵایوكردەوە؛ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەیی گشتی (هەسەدە) و رۆژهەڵات عەفرینی، فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی ژنان لە شاری
حەسەكە پێشوازیان لە حسێن سەلامە، سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی دیمەشق بۆ
جێبەجێكردنی رێككەوتنی (10ـی ئازاری 2025) كرد و كە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد
شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدیدارەکەدا جەختیان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە
کرد، هەروەها باسیان لە پێویستی
بەردەوامبون لە کەمکردنەوەی توندوتیژی و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا،كردەوە،
بەتایبەتی پاراستنی بەنداوی تشرین لە
هێرشە سەربازییەکان.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات رونیكردوەتەوە، لەكۆبونەوەكەدی
نێوان هەسەدە و سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی دیمەشق باس لە پێکهێنانی لیژنەیەک
بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی لە هەمو ناوچەکانی سوریادا کرا، هەروەها بۆ
گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی دیمەش ناوی ئەندامەكانی ئەو لیژنە ئاشکرا کرا کە
نوێنەرایەتی رۆژئاوا دەکەن و بڕیاریش وایە كە دەست بەكارەكانیان بكەن.
112 جار خوێندراوەتەوە