چین 125%ـی باجی گومرگی بەسەر ئەمەریکادا سەپاند

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 11/04/2025
ئابوری
+
-

چین باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بۆ 125% بەرز کردەوە، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی وڵاتەکە دەڵێت: باجی واشنتۆن لەسەر کاڵا چینییەکان هیچ گرنگییەکی ئابوری نییە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی، چین سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر کاڵای ئەمەریکا بۆ 125% بەرز کردەوە،ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ سەپاندنی باجی زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەو وڵاتە.

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، باجەکانی واشنتۆن لەسەر بەرهەمە چینییەکان "بۆتە یارییەکی ژمارە کە هیچ گرنگییەکی ئابوری پراکتیکی نییە".

 

وتیشی: دەبێت ئەمەریکا بەرپرسیارێتی تەواو هەڵبگرێت، بەرامبەر بەو "پەککەوتنە توندەی" ئابوری تەواوی جیهانی گرتوەتەوە.

 

هاوکات، شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد کە لەگەڵ پەکین دژی "زۆردارییەکانی" ئەمریکا بوەستن، چونکە "لە شەڕی پێناسی گومرگیدا هیچ کەس براوە نییە".

47 جار خوێندراوەتەوە