یه‌كه‌ی بۆشایی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد،
به نیازه مانگی ده‌ستكردی (نور 4) كه نوێكراوه‌ی مانگی ده‌ستكردی (نور 3)ـه ره‌وانه‌ی
بۆشایی ئاسمان بكات.
هەواڵ: (KNNC)
عەمید عەلی جه‌عفه‌ر ئابادی فه‌رمانده‌ی
یه‌كه‌ی بۆشایی ئاسمانی هێزی ئاسمانی بە تەلەفزیۆنی ئێرانی رایگه‌یاند: بەمەبەستی
بەكارهێنانی لە بواری زانستیدا كۆكردنەوەی زانیاری بۆ پەیوەندی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی
به‌نیازه مانگی ده‌ستكردی (نور 4) رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات، كە ئەوەش دەبێتە
پاڵپیشتیەكی بەهێز بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی سوپای پاسداران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەشێكی زۆری چالاكییه‌كانی بۆشایی
ئاسمان له جیهاندا به ئاشتیانه ناسراون، به‌ڵام ئاشتیانه به مانای ته‌نیا مه‌ده‌نی
نییه، بەڵكو لە هه‌مو وڵاتانی جیهان كه‌رتی سه‌ربازی و بازرگانییان هه‌یه، سوپای پاسدارانی
ئێرانیش بۆ پشتیوانی له هێزه چه‌كداره‌كان مانگە دەستكردەكەی بەرهەمهێناوە.
فەرماندە سەربازییەكەی ئێران رونیكردەوە، له بواری
دروستكردنی مانگی ده‌ستكرد و موشه‌كی هه‌ڵگری مانگه ده‌ستكرده‌كان، سوپای
پاسداران چالاكه، مانگی ده‌ستكردی (نور 3) توانای گواستنەوەی وێنه كوالێتی بەرزی
له دوری (500) كیلۆمه‌تر له زه‌ویه‌وه هه‌یه، بەدڵنیاییەوە (نور 4) لە مانگە
دەستكردەكەی پێشوی خۆی باشتر و پێشكەوتوترە.
عەمید عەلی جه‌عفه‌ر ئابادی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، مانگه
ده‌ستكرده‌كە زنجیره‌ی (نور)ـی سوپای پاسدارانە و لەڕێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنێكەوە
كۆنترۆڵ دەكرێت و له بواره‌كانی فۆتۆگرافیدا بەكاردەهێنرێن.
135 جار خوێندراوەتەوە