لە جیهانی
ئینتەرنێتدا، ژمارەیەكی زۆری بەکارهێنەران توشی هاککردنی جیمەیڵەکەیان دەبن، ئەو
كەسانەش كەمن كە دەتوانن لەو دۆخە رزگار بن و هەژمارەكەیان بگەڕێننەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دەیڤی وایندەر،
نوسەر و شرۆڤەکاری بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ماڵپەڕی فۆربسی راگەیاندوە: زۆرن ئەو
كەسانەی لەڕێگەی جیمەیڵەوە داوای هاوكاری و یارمەتی دەكەن، ئەوەش جرێكە لە ساختەکاری
كە مەبەستەكەیان هاككردنی هەژمارەی ئەو كەسانەیە كە نامەكەیان بۆ دەنێرن، بەڵام ئەمەش
بەو مانایە نییە کە هەمو کەسێک داوای یارمەتی بکات ساختەکارە.
وتیشی:
خەڵك دەبنە قوربانی ئەو جۆرە هێرشە ئەلیكترۆنیانە و هاكدەكرێن، بەهۆی ئەوەی كە
هاككەرەكان پاسۆرد و ژمارە تەلەفۆنی هەژمارەكە دەگۆڕن، خاوەنەكانیان توانای
كردنەوەی جیمەبڵەكەیان لەدەست دەدەن.
دەیڤی وایندەر
رونیكردەوە كە، بۆ وەرگرتنەوەی هەژماری جیمەیڵە هاككراوەكەشیان، خاوەنەكانیان حەوت
رۆژیان لەبەردەستایە كە كۆمیانیای گوگڵ هاوكارییان پێشكەش دەكات.
شرۆڤەکارەكەی
بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێک، هەر خزمەتگوزارییەکی
كۆمیانیای گوگڵ بەكاربهێنێت، دەتوانێت لەڕێگەی چونە سەر ڕێنمایی گەڕاندنەوەی ئەکاونتی
جیمەیڵ کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەستە، هاوكاری زیاتر وەربگرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکەی.
382 جار خوێندراوەتەوە