بلینکن: لە هەوڵداین هێرشى تورکیا دژى کوردەکانى سوریا رابگرین

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 08/01/2025
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرایدەکات کە واشنتۆن لە هەوڵى جددیدایە لەگەڵ تورکیا بۆ وەستاندنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژى کورد لە سوریا و دەشڵێت: ئەو کارە کاتى پێویستە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لە پاریس رایگەیاند؛ واشنتۆن لەگەڵ ئەنقەرە لە هەوڵى جددیدایە بۆ راگرتنى ئۆپەراسیۆنەکانى تورکیا دژى کوردانى سوریا، ئەویش دواى هەڕەشەکانى ئەو وڵاتە دێت بۆ بەردەوامیی هێرشەکانیان دژى هێزەکانى هەسەدە لە رۆژئاواى کوردستان.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەوبارەیەوە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە راگرتنى هێرشەکانى تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان کاتى دەوێت و قوڵبونەوەى کێشەکانیش دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى ململانێی نوێ لە سوریا و نایانەوێت ئەوە روبدات.

 

جەختیشى کردوەتەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە راپەڕاندنى ئەرکەکانیان و وتویەتى:" زیاتر لە 10 هەزار چەکدارى دەستگیرکراوى داعش لەژێر چاودێرى ئەواندایە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى رابردو هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا هەڕەشەى ئەنجامدانى هێرشى زیاتر بۆسەر رۆژئاواى کوردستان کرد و جەختى کردەوە کە دەبێت ئیدارەى نوێی سوریا مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بکات.

243 جار خوێندراوەتەوە