لە کەرکوک دوو کرێکار
لە کاتی کارکردنیان لە مەنهۆڵى یەکەیەکى نیشتەجێبون گیانیان لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکانیش
هۆکارى گیانلەدەستدانەکەیان نەمانى ئۆکسجین بوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
لە کەرکوک رایگەیاند: دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەیەک بە ناوی برایەتی
سیتی کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی شارەکە، لە کاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی
پڕۆژەکەدا، لەنێو مەنهۆڵدا و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی
دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە، یەکێک لەو کرێکارانە ناوی فەهمی حەمەدعەلییە تەمەنی 42
ساڵانە و دانیشتوی چەمچەماڵە، ئەو دیکەشیان ناوی گەیلان یونسە و تەمەنی 33
ساڵانە دانیشتوی کەرکوکە، لە ئێستاشدا تەرمی هەردو کرێکارەکە لە پزیشکیی دادی کەرکوکە.
339 جار خوێندراوەتەوە