لە ئێران کێشەی
گرانبون و کەمی دەرمان تا دێت زیاتر دەبێت، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش
دەڵێن: ئێستا 360 جۆر دەرمان بە ئەستەم دەستدەکەوێت دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت
دەگاتە 900 جۆر.
هەواڵ:KNNC
بە ئامادەبونی
وەزارەتی تەندروستی و تیمی ئابوری حوکمەتی ئێران، پەرلەمانی وڵاتەکە کێشەی گرانبون
و کەمی دەرمانیان تاوتوێکرد، هومایون نەجەف ئابادی، سەرۆکی کۆمیتەی
دەرمانی سەر بە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش دەڵێت: ئێستا 360 جۆری دەرمان لەو
وڵاتەدا، بە ئەستەم دەست دەکەون.
وتیشی: هەرچەندە
بڕی 50 ترلیۆن تمەن بۆ دابینکردنی دەرمان تەرخانکراوە، بەڵام بانکی ناوەندی تا
ئێستا ئەو بڕە پارەیەی خەرج نەکردوە.
مەحەمەدڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی
رایگەیاند، نرخی دەرمان بەپێی گۆڕانکاری لە نرخی دەرمان و دراوە بیانییەکان
دەگۆڕێت.
هاوکات، سەلمان ئیسحاقی وتەبێژی لیژنەی
تەندروستی ئێران هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، 900 جۆری
دەرمان بەئەستەم دەستدەکەون.
43 جار خوێندراوەتەوە