ئێران لە بارەی ڕۆڵی وڵاتەکەیەوە
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسا دەداتەوە و رایگەیاند، وتەکانی ئیمانوێل
ماکرۆن بێبنەمان.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل باغایی،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن-ـی سەرۆکی
فەڕەنسا سەبارەت بەوەی تاران تەحەدای سەرەکی ئەمنی و ستراتیژی رۆهەڵاتی ناوەڕاستە،
بێبنەمان.
وتیشی: ئەوە فەڕەنسایە
نایەوێت ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێتە ئاراوە.
وەتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران، داواشی لە فەڕەنسا کرد هەوڵی بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە
بدات.
لێدوانەکەی وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێدایە، دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئێرانی
بە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.
74 جار خوێندراوەتەوە