جیهان نزیک دەبێتەوە
لە بەڕێکردنی کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2024، کە بە ساڵی شەڕ و ململانێ و هەڵبژاردن و
بەرزبونەوەی نرخەکان وەسفدەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2025 دۆخێکی ئارامتر بۆ جیهان
بخوڵقێنێت.
هەمەڕەنگ:KNNC
بەرزبونەوەی نرخەکان؛
لە ساڵی 2024ـدا
هەڵاوسان لە ئابوری جیهان دابەزی، بەڵام نرخەکان لە هێلكەوە تا وزە بەرزبونەوە،
کاریگەری ئەو هەڵاوسانەش لەسەر کۆی سێکتەرەکان بونی هەبو.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش
ئیسرائیل درێژەی بە شەڕ لەگەڵ کەرتی غەززە دا و شەڕەکەش درێژبووەوە بۆ لوبنان و لە
دوای تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کە لە لایەن ئێرانەوە
پاڵپشتی دەکرێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە دۆخێکی وێرانکاری و ئاژاوەوە، بەهەمان شێوە
زووتنەوەی حەماسیش، کە سەرکردەکانی ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سنوەریان لەدەستدا.
هەروەها 2024 شایەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل
و ئێران بوو.
لە سوریا کۆمەڵێک گروپی
چەکداری ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەدیان لە سوریا دورخستەوە و ئێستا محەمەد جۆلانی سەرۆکی
دەستەی تەحریر شام وەک کەسی یەکەمی وڵاتەکە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە
دیمەشق ئەنجام دەدات.
ترەمپ دەگەڕێتەوە کۆشکی
سپی
لە ئەمریکا بەرزبونەوەی
نرخەکان، یارمەتی دۆناڵد ترەمپ-ی دا بۆ بەدەستهێنانی خولی دوەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا،
ئەمەش دوای چوار ساڵ لە شکستپێهێنانی لەلایەن جۆ بایدن و جێهێشتنی کۆشکی سپی.
هەروەها هەستی دژە دەسەڵاتخوازی
کە بەهۆی هەڵاوسانەوە سەریهەڵدا، بوە هۆی دامەزراندنی حکومەتی نوێ لە بەریتانیا، بۆتسوانا،
پورتوگال و پەنەما.
یاسای سەربازی و هەڵبژاردن
لە سەرانسەری جیهان؛
دەنگدەرانی کۆریای باشور
ئۆپۆزسیۆنیان هێنایە پەرلەمان و لەوێ زۆرینەی دەنگیان پێکهێنا و ئەمەش بووە هۆی
سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک یۆن سوک یول، لە سەرەتای مانگی کانونی دوەمدا، سەرۆک
کۆمار یاسای سەربازیی سەپاند، هەنگاوێک کە بە خێرایی لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵوەشێنرایەوە
و سەرۆکیش دورخرایەوە.
هەڵبژاردن لە سەرانسەری
جیهان و بەردەوامی پوتین
هەڵبژاردنەکان فەرەنسا،
ئەڵمانیا، ژاپۆن و هیندستانی هەژاند، بەڵام وڵاتێک کە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەبو:
ڕوسیا بو، کە ڤلادیمێر پوتین بە 88%ی دەنگەکان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایەوە، ئەمەش
ژمارەیەکی پێوانەیی بوو لە ڕوسیای دوای سۆڤیەت.
شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا
مۆسکۆ بەردەوام بوو لە
شەڕەکەی دژی ئۆکرانیا و دەستکەوتی بەرچاوی لەسەر زەوی بەدەستهێنا، پرسیارە گەورەکە
ئەوەیە: گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی چ کاریگەرییەکی لەسەر ململانێکان دەبێت؟،
چونکە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنیدا لە یەک ڕۆژدا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت،
زۆرێک لە ئۆکرانیا و شوێنەکانی دیکەی ئەوروپا ترسیان لەوە هەیە کە ئەمە بە مانای
لایەنگری پوتین و پاراستنی دۆخی ئێستا بێت.
زیرەکی دەستکرد لە
گەشەسەندندایە
لە جیهانی بازرگانیدا
کۆمپانیاکانی جیهان کێشەیان لەگەڵ چۆنیەتی گونجاندن لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا هەبو،
حەوت کۆمپانیای تەکنەلۆژیا،ئێستا زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەهای بازاڕی بازرگانی
جیهانیان لە دەستدایە، جگە لەوەش ئیلۆن ماسک کە خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایانە بەناوی
تێسلا، ڕاوێژکار و پاڵپشتی دارایی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکایە، چاوەڕێ دەکرێت
زیرەکی دەستکرد لە ساڵی 2025 کاریگەرییەکانی زیاتر بن لەسەر جیهان.
52 جار خوێندراوەتەوە