رێبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەربارەی لەناوچونی
هێزە بەوەکالەتەکانی وڵاتەکەى لە ناوچەکەدا رایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە باسی لەدەستدانی
هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەکەن، لە هەڵەدان و وڵاتەکەی هێزی نوێنەری
نییە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هەواڵى تەسنیم-ى ئێران بڵاویکردەوە؛ عەلى
خامنەیی، رێبەری کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاندوە، حیزبوڵای لوبنان، حەمماس و حوسیەکانی
یەمەن لەبەر ئیمان و باوەڕەکانیان شەڕ دەکەن و ئەو لایەنانەش نوێنەرایەتی وڵاتەکەی
ناکەن و جەختی کردەوە هەر شتێک بیانەوێت، ئەنجامی دەدەن و پێویستیان بە هێزی بەوەکالەت
نییە.
خامەنەیی سەبارەت بە دۆخی سوریا وتویەتى: ئەمەریکا
دەیەوێت لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ستەمکاری و دروستکردنی ناسەقامگیریە بەسەر وڵاتاندا
زاڵ بێت و ئەوەی لە سوریاش رویداوە، دروستکردنی ناسەقامگیریە.
رێبەری کۆمارى ئیسلامى ئێران پێشبینی سەڕهەڵدانێکی
بەهێز لە سوریا دەکات و دەڵێت، سبەی ناوچەکە لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت.
584 جار خوێندراوەتەوە