ساڵیادى لەدایکبونى نەوشیروان مستەفا ئەمین، رێبەرى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد

KNN : Kurdish News Network
11:10 - 22/12/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ (22-12-2024) ساڵیادى لەدایکبونى نەوشیروان مستەفا ئەمین، روناکبیر و سەرکردەى نیو سەدە لە خەباتى گەلى کوردە، لەم یادەدا سایتى (KNNC) ئەم چەند دێرە لەسەر ژیانی بڵاو دەکاتەوە کە لە دەنگێکی تۆمار کراوی خۆیەوە، وەرگیراوە.

 

"من ناوم نەوشیروانە، کوڕی مستەفای ئەمینی مەلا خدرم. 22ی 12ی 1944 لە شیوی قازی بەرخانەقا، لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایک بوم".

 

پلەی خوێندنم، لە سلێمانی وەختی خۆی سانەویم تەواو کردوە. دواتر لە جامیعەی بەغا علومی سیاسیم خوێندوە. پاشان رۆیشتوم بۆ جامیعەی ڤییەنا عیلاقاتی دوەلیم خوێندەوە.

 

من پێشەنگەکانی نوسینی کوردیم زۆر بەلاوە گرنگە. لەناو ئەوانەدا مەسەلەن: نوسینەکانی پیرەمێرد زۆر کاری تێ کردوم. جگە لە پیرەمێرد، نوسینەکانی ئەمین زەکی بەگ، تۆفیق وەهبی، شێخ محەمەدی خاڵ و عەلادین سوجادی، کە ئەتوانین بڵێین، ئەوانە پێشەنگی نوسینی کوردین، لەلای من ئەوانە زۆر بە نرخن و کاریان تێ کردوم.

 

ئاواتی گشتیم ئەوە بوە، کە گەلەکەم رزگار بێ و ئازاد بێ و لە وڵاتەکەی خۆی‌دا خۆی چارەنوسی خۆی دیاریی بکا.

214 جار خوێندراوەتەوە