هەسەدە: جارێكی دیكە گروپە چەكدارەكانی نزیك توركیامان تێكشكاند

KNN : Kurdish News Network
07:02 - 21/12/2024
کوردستان
+
-

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج رایدەگەیەنێت: لە (13)ـهەمین رۆژی هێرشی چەكدارە نزیكەكانی توركیا و بەپشتیوانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بەنداوی تشرین و ناوچەكانی، هێزەكانیان خۆڕاگری گەورەیان پیشانداوە و تێكیانشكاندون.


هەواڵ: (KNNC)


ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بڵاویكردەوە؛ لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (2024/12/21)ـوە هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا و بەپشتیوانی تانک و زرێپۆش و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین، كە روبەڕوبونەوەی قورس تیایدا رویدا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بێجگە لە بەرگریكرن و خۆڕاگریی گەورە هێزەكانمان توانیویانە (35) چەكداری نزیك لە توركیا بكوژن ژمارەیەكی زۆریان لێ برینداربكەن، هەروەها لەناوبردنی تانکێک و دو زرێپۆش لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بڕێک لە چەک و تەقەمەنی.

89 جار خوێندراوەتەوە