شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی
کەناڵی کەی ئێن ئێن-یان کرد و رایانگەیاند، لەم قۆناغەدا هەرێمی کوردستان پێویستی
بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەییە بۆ تاوتوێکردنی ئەم گۆڕانکارییانەی کە رودەدەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی کەنەکە سەردانی کەناڵى
کەی ئێن ئێنیان کرد وێڕایی پیرۆزبایی تێپەڕبونی یادی 16ساڵەی کەناڵەکە، ئەندامى کۆنسەى
بەڕێوەبەرى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان ئامانجی سەردانەکەیان گەڕاندەوە
بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رودەدەن و پەیوەستبونی کوردستانیش
بەم گۆڕانکارییانەدا.
راشیگەیاند، لەم قۆناغەدا هەرێمی کوردستان پێویستی
بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەییە کە خەڵکی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان
بەشداریان هەبێت و راوێژی ئەم قۆناغە بکرێت.
شەهلا حەفید ئەندامێکی کۆنگرەکە جەختی لەوەکردەوە،
کەى ئێن ئێن لەگەڵ هەمو ئازارەکانی پارچەکانی کوردستان بوە بە ئازادانە کاری لەسەر
کردوە.
73 جار خوێندراوەتەوە