وەزارەتی پێشمەرگە
رایگەیاند، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی لە چوارچێوەی وەزارەتەکە دەستبەکاردەبن و هەمو
هێزەکانی پێشمەرگەی تێدا رێکدەخرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی پێشمەرگەی
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە لەبارەی پرۆژەیەکی ئامادەکراو بۆ دامەزراندنی
دوو ناوچەی سەرکردایەتی کە لە 11 فیرقەی سەربازی پێکهاتون و لەژێر سەرکردایەتی و
کۆنتڕۆڵی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەکاردەبن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
ئەو دوو ناوچەی سەرکردایەتییە بە ئامانجی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە
و ئەوەش دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە راگەیەنراوەکە
ئەوەش هاتوە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە ئەو دو ناوچە سەرکردایەتییە جێگیربکرێن.
وەزارەتی پێشمەرگەی
هەرێم، باسی لەوەشکردوە، رەزامەندیدراوە لەسەر بونیادنانی بنەماکانی یەکەیەکی
یەکگرتوی ژمێریای سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
395 جار خوێندراوەتەوە