بەیانى ئەمڕۆ لە ماڵێکى گوندى مەحمود قەجەر سەربە ناحیەى
قۆرەتوى سنورى گەرمیان سیستمى غاز تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامى ماڵەکە
بریندار بون و یەکێکیشیان گیانى لەدەستداوە کە تەمەنى تەنها 10 ساڵە.
هەواڵ:KNNC
عەلى جەمال قدورى،
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان بڵاویکردەوە؛ بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی مەحمو قەجەر سەربە ناحییەی
قۆرەتو، پێنج بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی
تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سوتابو.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە یەکێک لە بریندارەکان بەناوى ئارش ئەحمەد حەسەن کە لەدایکبوى ساڵى 2014یە،
بەهۆى زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانى
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لەئێستادا باوک و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربون و
چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت و بەمەبەستی توێکاریش تەرمی منداڵەکە رەوانەی
پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە پۆلیس چوەتە شوێنی روداوەکە و لەسەر هۆکار و چۆنیەتى روداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە
کردوە.
291 جار خوێندراوەتەوە