تەقینەوەیەک لە
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی رویدا لە تورکیا رویدا و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش
برینداربون.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل ئۆستائۆغڵو
پارێزگاری بالکئەسیر، بە میدیاکانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەک لە
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە ناوچەی کارێسی پارێزگای بالکئەسیر لە ڕۆژئاوای
تورکیا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش
بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەقینەوەکە
بوەتە هۆی داڕمانی بەشێکی باڵەخانەکە.
تیمەکانی فریاکەوتن و
ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
71 جار خوێندراوەتەوە