فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر لە کازاخستان کەوتەخوارەوە

KNN : Kurdish News Network
10:59 - 25/12/2024
جیهان
+
-

فڕۆکەیەکی مەدەنى ئازەربایجان بە زیاتر لە 100 سەرنشینەوە لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە. 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەبایجان لە کازاخستان کەوتە خوارەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،67 سەرنشین و پێنج کارمەندی فڕۆکەوانی لەناو فڕۆکەکەدا بون.

 

سەبارەت بە هۆکارى کەوتنە خوارەوەشى، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەهۆى خراپی بارودۆخی کەشو هەوا فڕۆکەکە لە ڕێرەوی خۆی لاداوە و خۆى کێشاوە بە پۆلێک باڵندەدا و بەو هۆیەوە هاوسەنگى لەدەستداوە.

 

میدیاکانى کازاخستانیش بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە گەشتێکدابوە لە شاری باکۆى پایتەختى ئازەربایجان بۆ شاری ئاکتاوى کازاخستان .

87 جار خوێندراوەتەوە