فەرەنسا
رزگارکردنى 107 کۆچبەرى راگەیاند کە ویستویانە لەڕێی کەناڵى مانش بەرەو بەریتانیا
بڕۆن، ئاشکرایشیدەکات کە ئەمساڵ خوێناویترین ساڵ بوە بۆ کۆچبەران لە ئاوەکانى
وڵاتەکەیان.
هەواڵ:KNNC
دەسەڵاتى دەریاوانیی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ لەماوەى 24 کاتژمێردا 12
ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنى کۆچبەرانیان لە کەناراوەکانى باکورى وڵاتەکە ئەنجامداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 30 کۆچبەریان لە نزیک دۆنکێرک دەستگیرکردوە و بەشێکیش لە
کۆچبەرەکان نەیانوسیتوە بگەڕێنەوە وڵاتى فەرەنسا، بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتنیان بۆ
کەناراوەکانى بەریتانیا دەستگیر کراون.
ئەوەشهاتوە کە
توانیویانە هاوکاریی بەلەمێک بکەن کە بزوێنەرەکەى لەکارکەوتوە و تەواوى سەرنشینانەکانى
کە 51 کۆچبەر بون رزگار کراون، لە کالیە-ش 26 کۆچبەرى دیکەیان رزگار کردوە کە
هاوشێوە بەلەمەکەیان خراپ بوە و ژیانیان کەوتوەتە مەترسییەوە.
فەرەنسا لە
بەیاننامەکەیدا دەڵێت: لەئێستادا ئاوەکان زۆر مەترسیدارن و بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا
و هاتنى زستانەوە شەپۆلەکانى ناجێگیرن و بەلەمەکانیش زیادتر لە تواناى خۆیان
کۆچبەر هەڵدەگرن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە
تەنها لە ساڵى 2024 لانیکەم 73 کۆچبەر لە هەوڵى پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا گیانیان
لەدەستداوە و ئەمەش زۆرترین رێژەى گیانلەدەستدانە تۆمار کرابێت لە ساڵێکدا و 2024
بە ساڵێکى خوێناوى ناوبردوە.
104 جار خوێندراوەتەوە