بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، داواکاری دەمپارتی
بۆ کۆبونەوەی لەگەڵ عبدوڵا ئۆجەلان پەسند کراوە و لە چەند رۆژی داهاتو شاندێکی ئەو
پارتە دەچنە ئیمڕاڵی.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی سەباحی تورکیا بڵاویکردەوە؛ داواکاریەکەی
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) بۆ ناردنی شاندێک بۆ کۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵا
ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە لە گرتوخانەی ئیمڕاڵی، بە ئەرێنی وەڵامدراوەتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ئەمڕۆ یان
سبەینێ شاندێکی دەمپارتی، کە لە هەریەک لە سەری سورەیا ئۆندەر و پەروین بۆڵدان پێکهاتوە،
بچنە ئیمڕاڵی.
بەگوێرەی رۆژنامەکە ئەوەش دوای بانگەوازی دەوڵەت
باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ پەیوەندی لەنێوان دەمپارتی و عەبدوڵا ئۆجەلان دێت.
لای خۆشیەوە، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا
لە دوایین لێدوانیدا راگەیاندبو، هەڵسەنگاندن بۆ داواکاریی دەمپارتی دەکەن و ئاماژەی
بەوەدابو، پێدەچێت دوای تەواوبونی گفتوگۆکانی بودجەی ساڵی 2025ـی، دیدارەکە ئەنجام
بدرێت.
200 جار خوێندراوەتەوە