لەگەڵ ئەگەرى سەردانى سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ
سوریا، پێنج وەزیرى وڵاتەکەش بەنیازن بەمەبەستى گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا سورییەکانیان
بگەنە وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەى (حوریەت)ـى تورکیا بڵاویکردوەتەوە؛
پێنج وەزیرى تورکیا بەنیازن سەردانى دیمەشق بکەن و لەوێ لەگەڵ هاوتا سورییەکانیان
کۆببنەوە کە بەمنزیکانە لە حکومەتى نوێدا دەستبەکار دەبن.
رۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ئەو
وەزیرانەى سەردانى سوریا دەکەن بارسەلان بەیرەقدار، وەزیرى وزە و عەبدولقادر
ئۆرالۆغڵو وەزیرى گواستنەوە و موراد کوروم وەزیرى ژینگە و یەشار گولەر، وەزیرى
بەرگرى و محەمەد ئارسۆى وەزیرى رۆشنبیرى
لە خۆدەگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى یەکشەممە، هاکان فیدان
وەزیرى بەرگریی تورکیا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەبو ئەحمەد جۆلانی کۆبوەوە و
میدیاکانى تورکیاش باس لەوەدەکەن کە بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیاش
بە سەردانێک بکاتە ئەو وڵاتە.
69 جار خوێندراوەتەوە