عەتوانی: سەرەتای ساڵی داهاتودا خشتەكانی بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 20/12/2024
عێراق
+
-

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا خشتەكانی دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.


هەواڵ: (KNNC)


عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەموارکردنەوەی بڕگەی  نەوت خەرجییەكانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی خشتەکانی بودجەی ساڵی (2025) بکرێت، هەروەك سەرۆكی حكومەت ئاماژەی پێكردوە لەسەرەتای سالی داهاتوەوە خشتەكانی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.



جەختیشی كردەوە؛ پێویستە چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بدۆزرێتەوە، چونكە هەممواركردنەوەی بودجەی ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) تەنها زیادکردنی بڕگەی نوێ نییە، بەڵکو زیادكردنی بڕگەكە بۆ کارپێکردن و جێبەجێکردنە.


سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، خشتە هەمواركراوەكان خراونەتە بەردەم سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، لای خۆیەوە تێبینییەكانی سەبارەت بەئەو خاڵانەی جێگەی مشتومڕە لەسەر نوسیوە، دواتریش لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە جددی بەدواداچون بۆ دۆسیەكە دەكرێت.

65 جار خوێندراوەتەوە