محەمەد شیاع سودانی
رایگەیاند، حکومەتی عێراق رێز لە ئیرادەی سورییەکان دەگرێت و دەستوەردانی سەربازی
ناکات، دەشڵێت: ماهیر ئەسەد نەهاتۆتە خاکی عێراق.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێمە ئیدارەی سوریامان لە دیدگای خۆمان سەبارەت بە
دۆخی ئێستا ئاگادارکردوەتەوە، دەشڵێت: رێز لە ئیرادەی سورییەکان دەگرین و چاوەڕوانی
پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر دەکەین.
دەشڵێت: ئێمە ئیدارەی
سوریامان لە دیدگای خۆمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا ئاگادارکردوەتەوە، خواستیشمان
ئەوەیە هەماهەنگی لەگەڵ سوریا بکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان.
باسی لەوەشکردوە، ماهر
ئەسەد دوای ڕوخانی ڕژێم نەهاتوەتە ناو خاکی عێراق.
هاوکات رەتیکردەوە
رژێمی پێشوی ئەسەد، داوای دەستوەردانی سەربازی لە عێراق کردبێت، بۆ روبەڕوبونەوەی
ئەو گروپ و رێکخراوانەی سوریایان روخاند.
وتیشی: هەر کەموکوڕییەک
لە زیندانەکانی سوریا پاڵمان پێدەنێت بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر،هەروەها دەستوەردان
لە کاروباری سوریا ناکەین،بەشێکیش نابین لە دەستکاریکردنی ئاسایشی سوریا.
جەختیشی کردەوە، رێگە
نادەین چەک و گروپە چەکدارەکان لە سوریاوە بچنە ناو عێراقەوە.
259 جار خوێندراوەتەوە