هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان
رایدەگەیەنێت: ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخستوە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی
دەستێوەردانەوە بوە نەك گرفتی تەكنیكی.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەندراوێكدا، هێڵی
ئاسمانی ئازەربایجان ئاشكرایكرد، دوای لێكۆڵینەوە لە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی وڵاتەكەیان
لە كازاخستان ئەنجامە سەرەتاییەكان ئەوەیان دەرخستوە كە بەهۆكارێكی دەرەكی
كەوتوەتە خوارەوە نەك بەهۆی گرفتی تەكنیكی كە پێدەچێت لەلایەن موشەكێكی دژە فڕۆكەی
روسییەوە بەئامانج گیرابێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی
ئەنادۆڵی توركیا، لەسەرزاری بەرپرسانی باڵای ئازەربایجانەوە كە رەتیان كردوەتەوە
ناویان ئاشكرابكرێت، ئاشكراكردوە، فڕۆكەی وڵاتەكەیان لەلایەن روسیاوە بەئامانج
گیراوە و لە ئەنجامی روداوەكەداشدا (38) سەرنشینی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی
کازاخستان، رایانگەیاند: سندوقە رەشەكانی فڕۆكەكە دۆزراونەتەوە و دوای شیكاری
ئەنجامدانی شیكاری بۆ هەردو ئامێرەكە و وەرگرتنی پەیوەندییە ڕادیۆییەکان، لێکۆڵەران
دەتوانن هۆكاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان دیاریبكەن.
پێش كەوتنە خوارەوەی،
فڕۆکەوانەکان داوای نیشتنەوەی پەلەیان لە نزیکترین فڕۆکەخانەی روسیا کردوە، بەڵام
بەهۆی رێگەپێنەدانیان تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەكەی ئازەربایجان بەسەر دەریای خەزەرەوە
بەرەو ئاکتاو لە کازاخستان ئاڕاستەكەیان گۆڕیوە.
فڕۆکەکە (67)
سەرنشینی تێدابوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و تەقیەوە
(38) سەرنشین گیانیان لەدەستدا و توانرا (29) کەسی دیكەیان رزگاربكرێن.
هاوكات، ئەمڕۆ هەینی،
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کرێملین رایگەیاند: رەتی كردەوە لێدوان لەسەر
كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بدات و تەنها وتویەتی؛ چەند بابەتێکی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان
بە ئەگەری خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەی ئازەربایجان كردوە لەلایەن سیستەمی بەرگری
ئاسمانی روسیاوە.
وتوشیەتی: پێش ئەوەی
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و دەركەوتنی هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە هیچ مافێکیان نییە
لێدوان بدەن.
345 جار خوێندراوەتەوە