دوای دو ڕۆژ لە سەردانی
شاندی ئەمنی عێراق بۆ سوریا و کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریری
شام، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکرادەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە
کۆبونەوەی شاندی عێراق و سوریا لە دیمەشق بۆ میدیا عێراقییەکان، ئەوەی ئاشكرا کردوە،
کە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان عێراق و دەسەڵاتی ئێستای سوریادا کراوە، بۆ دیاریکردنی سنورەکانی
نێوانیان بە قوڵاییەکی دیاریکراو بۆ جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان.
بە وتەی سەرچاوەکە، یەکێکی
دیکە لە لێکتێگەیشتنەکان ڕادەستکردنی بەڵگەنامەی ئەو زیندانییە عێراقییانەیە بە بەغداد،
کە لە زیندانەکانی ڕژێمەکەی ئەسەد یان زیندانەکانی دیکەدان، کە لە ئێستادا هەندێک
لەو بەڵگەنامانە گەیشتوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستوەتەڕو، ڕەنگە عێراق ماوەیەک دیاری
بکات کە لە شەش مانگ زیاتر نەبێت بۆ دیاریکردنی ڕادەی پابەندبونی دەسەڵاتی
ئێستای سوریا بە بەڵێنەکانی کە بە شاندی عێراقی داوە.
403 جار خوێندراوەتەوە