وادەى دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەرسندوق راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
12:16 - 30/12/2024
کوردستان
+
-

سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان وادەى دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندوقى دواى زیاتر لە دوو مانگ راگەیاند و بڕەکەشى ئاشکرا کرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ لەدواى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێوە دەست بە دابەشکردنى پارەى کارمەندانى کۆمیسیۆن دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە نزیکەى 41 هەزار کەس لەو پارەیە سودمەند دەبن و بڕى پارەکەش لەنێوان دەرچوانى زانکۆ و فەرمانبەران دەگۆڕێت.

 

بەپێی زانیارییەکانى نەبەرد عومەر بە کەى ئێن ئێن،ى وت: بڕى پارەى کارمەندانى سەر سندوقى دەنگدان ئەگەر فەرمانبەر بن بڕى 150 هەزار دینارە و ئەوانەیشى دەرچوى زانکۆ و پەیمانگاکانن بڕى 250 هەزار دینار وەردەگرن.

 

هەولێر/ محەمەد ئەحمەد

481 جار خوێندراوەتەوە