بەهۆی داگیرساندنی مۆمەوە لە سلێمانی ماڵێک
سوتا و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری KNN لە سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر (3:00)ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە
پرۆژەکانی نیشتەجێبون، بەهۆی داگیرساندنی مۆم، ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە دوو
منداڵی کچ کە تەمەنیان 10 ساڵ و شەش ساڵە گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، منداڵێکی دیکەی ئەو خێزانە بەهۆی روداوەکە
دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، خانوەکە دوو نهۆم بوە لەکاتی روداوەکە دایکی منداڵەکان
لە نهۆمی سەرەوە بوە و نهۆمی یەکەم بەتەواوی سوتاوە.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئەو خێزانە خەڵکی بەغدادن، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لە سلێمانی نیشتەجێن.
سلێمانی/بڕیار نامیق
733 جار خوێندراوەتەوە