هەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی توركیا و چەكدارەكانی هێنا

KNN : Kurdish News Network
07:49 - 02/01/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە بڵاویكردەوە؛ سوپای تەركیا بەبەشداری سەدان ئەندامی لە چەكدارەكانی نزیكی خۆی كەلە نەتەوەكانی ئۆزبەکستان، تورکستان و چیچان پێكهاتون هێرشی چڕیان كردە سەر گوندەکانی باشور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبج ناوچەكانی نزیك لە بەنداوی تشرین.


هەواڵ: (KNNC)


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،  بە پاڵپشتی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆشە مۆدێرنەکانی تورکیا، گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە هێرشێكی چڕیان کردە سەر گوندەکانی عەتشانە، سەعیدین، توێنی، شێخ عوبەید مستەفا، زەمالە، گردی سیریتیل و گوندی عەلوش لە باشور و رۆژهەڵات شاری مەنبج، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بەتوندی وەڵام درانەوە و سەرجەم هێرشەکانیان شكستپێهێنا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بێجگە لە كوشتنی دەیان چەكداری نزیك لە توركیا، شەڕەڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیوانە زیانی گەورە لە چەكدارە بەكرێگیراوەكان بگەیەنن.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوەیخستوەتەوە ڕو، دوای ئەو شكستەی روبەڕوی چەكدارەكانی بویەوە، توركیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەی قورس هێرشی كردە سەر بەنداوی تشرین،  کە بەشێک لە بەنداوەکە زیانیان پێگەیشتوە بۆیە بەرامبەر هەر زیانێكی بەنداوەكە ئەو وڵاتە بەبەرپرسیار دەزانین.

752 جار خوێندراوەتەوە