وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت: پێویستە گرەنتی ئاسایش بۆ كوردەكانی
سوریا دەستەبەربكرێت، چونكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە پێویستە.
هەواڵ: (KNNC)
ئانالینا بایربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: پێویستە هەمو
پێكهاتەكان بەشداری لە بنیادنانەوەی سوریا بكەن و گرەنتی ئاسایش بۆ كوردەكانی
سوریا دەستەبەربكرێت، چونكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە پێویستە.
وتیشی: دەبێت سەرجەم پێكهاتەكان بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بكەن و پێكەوە
دەستورێكی نوێ بۆ داهاتوی سوریا بنوسنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وڵاتانی ئەوروپا پشتگیری لە حکومڕانی
ئیسلامییەکان لە سوریای نوێ ناكەن.
367 جار خوێندراوەتەوە